٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٩:٥٢
Source: Mehrnews
نوێنەری ترامپ بۆدەستێوەردان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق کێیە؟

لە جەنگەی هەراوهوریای سیاسیی عێراق لە پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، ناوێکی نوێ سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە؛ مارک ساوایا ناردەی تایبەتی ترامپ بۆ بەغدا. دیارە دانانی ئەو کەسە، کەشی سیاسیی عێراقی ئاڵۆزتر کردووە.

 بەشی نێودەوڵەتی: لە جەنگەی هەراوهوریای سیاسیی عێراق لە پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، ناوێکی نوێ سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە؛ مارک ساوایا ناردەی تایبەتی ترامپ بۆ بەغدا. دیارە دانانی ئەو کەسە، کەشی سیاسیی عێراقی ئاڵۆزتر کردووە و پرسیارگەلێکی زۆری لەبارەی مەبەستی واشنتۆن بەدواوە بووە. ئەوە لە کاتێکدا کە ترامپ لە 19ی ئاکتەوبردا بە "ناسراوەترین کەسایەتی لە پەیوەندیی دوو نەتەوەدا" لە قەڵەم دا. بەڵام بەوەشەوە، زۆر کەس لە بەغداد ئەم هەنگاوەی ترامپیان نەک بە نیشانەی نیازپاکی، بەڵکوو بە هەوڵیک بۆ کاریگەریدانان لە سەر ڕەوتی دەسەڵات لە عێراق لێک داوەتەوە.

ماراک ساوایا کێیە؟

ساوایا لە ناو خێزانێکی کەمینەی کڵدانی مەسیحی عێراقی لە دیترۆیتی ئەمریکا لە دایکبووە و بەپێچەوانەی دیپلۆماتە نەریتییەکان، سەرەتا ملی لە بازرگانی ناوە و لە ماوەیەکی کەمدا لە پیشەسازیی کانابەیسی یاسایی سەرمایە و ناوبانگی پێکەوە ناوە و ئێستا خاوەن کۆمەڵێکی بەربڵاو لە ناوەندەکانی بەرهەم‌هێنان تا بڵاوکردنەوەیە و میدیا خۆجێیەکان ئەو بە پادشای کانابەیسی دیترۆیت دەناسن.

خاڵی وەرچەرخانی ژیانی ساوایا پاڵپشتیی لە ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی 2024 و دانانی کەمپەینی بانگەشە بۆ ترامپ و کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ کەمپی ترامپە کە توانی ڕێکۆردێکی نوێ بۆ ڕاکێشانی دەنگی کۆچبەران تۆمار بکات و ئەمە بووە هۆی متمانەی ترامپ بەو کەسە و دەستنیشان‌کردنی بۆ ڕاسپاردەیەکی هەستیار لە بەغدا.

بەڵام ناوی ساوایا زیاتر بۆ دۆسیەی جەنجاڵیی ئازادی "ئێلیزابێت تسۆرۆکۆف" توێژەری ڕووسی و هاووڵاتی ئیسرائیلی و تۆمەتباری سیخۆڕی لە عێراق کە زیاتر لە 900 ڕۆژە لەو وڵاتەدا زیندانی بوو، کەواتە سەر زارانەوە. ساوایا لەو دۆسیەدا ڕۆڵیکی گرینگی لە ناوبژیگەری بۆ ئازادی ئەو سیخۆرە بوو، بە جۆرێک کە میدیاگەلی ڕۆژئاوایی ئەو کارەی ساوایایان بە "یەکەمین سەرکەوتنی دیپلۆماتیکی نافەرمی" زانی. هەر ئەوەش کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی کەسایەتییەکەی؛ بازرگانێکی زێدەخواز کە هەنگاوی ناوەتە بواری سیاسەتی دەرەوەییەوە.

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ساوایا

بڕیاری ترامپ بۆ ناردنی ساوایا ڕێک هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی عێراق و دیارە ئەمە بە هەڵکەوت نییە. ئەمریکا لە ژانڤیەی 2025ـه‌وە تا ئێستا باڵوێزی هەمیشەیی لە بەغدادا نییە و پەیوەندییەکانی دوو وڵات زۆرتر لە ڕێگەی کاردارەوە ئەنجام دەدرێت و ئێستا کۆشکی سپی بڕیاری داوە ئیدارەی سیاسیی عێراق ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نوێنەرێکی تایبەتییەوە بگرێتە دەست. کارێک کە بیرهێنەرەوەی هەڵوێستەکانی ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریەتی؛ دانانی کەسانی جێ متمانەی لە بری دیپلۆماتە پڕۆفێشناڵەکان. کارناسان بەڵام دانانی ساوایا بۆ عێراق بە هەڵکشان و یەکەمایەتی‌بوونی پێگەی عێراق لە سیاسەتی دەرەوەیی واشنتۆن هەڵدەسەنگێنن و قامک لە سەر ڕەچەڵەکی کلدانیی ساوایا دادەنێن کە دەتوانێ هاوکاتی پەیوەندی‌گرتن لەگەڵ کەمینە مەسیحییەکان، پەیوەندی بە سوننە ناڕازییەکانیش بگرێت.

ڕاسپاردەی ساوایا؛ لە ڕێکخستنی کۆتڵەکان تا دزەی ئابووری

ساوایا لە ڕاگەیێندراوی یەکەمیدا، جەختی لە داڕشتنەوەی متمانە و پاڵپشتیی لە سەربەخۆیی عێراق کردووە و بەڵێنی هااوکاریی لەگەڵ هەموو گرووپگەلی سیاسی داوە. دیارە ئەمە بیرهێنەرەوەی ئەدەبیاتی هەموو ناردە ئەمریکاییەکان لە پۆل برێمێر تا برێت مەک‌گۆرکە و ئامانجیشیا پێناسەکردنەوەی دزەی واشنتۆن لە عێراق بووە.

ساوایا لە چەند حەوتەی ڕابردوودا سەردانی هەولێر، مووسڵ و بەسرەی کردووە و لەگەڵ ڕێبەرانی خۆجێی کۆبۆتەوە. لەمناوە لە بەسرە بەڵێنی سەرمایەدانەری بۆ نۆژەن‌کردنەوەی ژێرخانەکانی ئەو شارەی داوە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشداریی کەمی سوننەکان. ئەمە بەشێک کە ڕاسپاردەیەکی گەورەترە کە واشنتۆن وەک "گەورەکردنەوەی دووبارەی عێراق" ناوی لێ دەبات و تەرکیزی سەرەکیی ساوایا بەپێی ئەو دروشمە هەڵبژاردنییەی ترامپ، لە سەر هاوپەیمانی و کۆتڵەسازییەکانی پاش هەڵبژاردن و بەرەنگاربوونەوەی سیاسیی حەشدی شەعبی لەباری ئەمنییەوە.

دیارە پێکهاتەی پەرلەمانی داهاتوو، دیاری‌کەری سەرۆک‌وەزیران و سەرۆک‌کۆماری عێراقە و ساوایا بە پەیوەندی‌گرتنی راستەوخۆ لەگەڵ هەندێک لە ڕێبەران، هەوڵ دەدا ڕێگە بۆ سەرکەوتنی هێزە هاوئاراستەکانی ئەمریکا خۆش بکات. هاوکات لە کەرتی ئابووریشدا، ئەو بەدوای ناساندنی پلانێک وەک "ڕاهێنانی ئیدارەی سەرچاوەگەلی سروشتی"ـیە کە بە ڕواڵەت بۆ گەشەی دەفرایەتییە خۆجێیەکان داڕێژراوە، بەڵام بەکردەوە بەستێنێک بۆ هاتنی کۆمپانیاگەلی ئەمریکایی لە بواری نەت، چەک و چۆڵ و تەکنۆلۆژیا دەڕەخسێنێت. ئەمەشی هەمان پلانی ترامپ بۆ شوێن‌گۆڕکێی ئامادەبوونی بازرگانی لە بری ئامادەبوونی سەربازییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha